AP ١٤٠٢ ڕەزبەر ١١ ١٨:٥٣

چارەنووسی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان دیاری کرا

چارەنووسی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان دیاری کرا

پاش ماوەیەک شەڕ و دوو دەنگی چارەنووسی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان دیاری کرا و عیرفان عەلی عەبدولعەزیز دوبارە وەک رابەری بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان هەڵبژێردرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە کۆنگرەی ئەمڕۆی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان، لە کۆی هەزار و 30 دەنگ، عیرفان عەلی عەبدولعەزیز توانی 986 دەنگ بەدەستبهێنێت و دوبارە وەک رابەری بزوتینەوەی ئیسلامی کوردستان هەڵبژێردرایەوە.

هاوکات، کامیل حاجی عەلی بایکۆتی کۆنگرەی بزوتنەوەی کردبو لە کۆی هەزار و 30 دەنگ تەنها 11 دەنگی بەدەستهێنا، لە کۆی ئەندامانی کۆنگرەکەش 33 کەس دەنگیان بە هێج کام لە کاندیدەکانی رابەری بزوتنەوەی ئیسلامی نەدا.

News ID 47542

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha